سەردێڕ:

ئایا بنێشت یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات؟

فۆتۆ: 
2019-05-10

7021 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکراکراوە، جوینی بنێشت لە هەندێک کەسدا برسیەتیی نێوان ژەمەکان کەمدەکاتەوەوهۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە، کە تیایدا زاناکان دەریانخستووە، لە کاتی جوینی بنێشتدا ئارەزووی خواردنی شیرینی و ژەمە خێراکان کەمدەکاتەوە و یارمەتیی ئەو کەسانە دەدات کە دەیانەوێت کێشی جەستەیان داببەزێنن.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کاریگەریی جوینی بنێشت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بە گوێرەی توێژینەوەیەک کاریگەریی ئەرێنیی هەبووە لەسەر کەمکردنەوە کێشی جەستە، لە کاتێکدا بە پێی توێژینەوەیەکی تر هیچ کاریگەرییەکی نەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر چەند ڕێنماییەکی جوینی بنێشت پەیڕەویبکرێن، ئەگەری هەیە یارمەتیی دابەزاندنی کێشی جەستە بدات، بەم شێوەیە:

-ئەو بنیشتانە هەڵبژێرە کە شەکریان تیادا نییە.

-لە پێنج بۆ شەس پارچە بنێشت مەخۆ.

-هەمیشە با پاکەتێکی بنێشت لە ناو گیرفان یان جانتاکەتدا هەبێت.

زاناکان باسیان لەوە کردووە، واباشە ڕێجیم و سیستمی خۆراکیی تەندروست و ڕاهێنانی جەستەیی فەرامۆش نەکرێن لە دابەزاندنی کێشی جەستەدا.