سەردێڕ:

پرۆفیسۆرێکى بواری خۆراک: له‌ به‌ربانگ و پارشێودا قه‌یسی بخۆن

فۆتۆ: 
2019-05-10

39948 جار خوێندراوەتەوە

پرۆفیسۆرێکى بواری خۆراک ڕایگەیاندووە، بەهۆی چەند سودێکییەوە له‌ به‌ربانگ و پارشێودا قه‌یسی بخۆن.

پڕۆفیسۆر ئایسون بای كارابوڵوت سه‌رۆكی زانكۆی تورگوت ئۆزاڵ له‌ تورکیا  رایگه‌یاند "پێویسته‌ رۆژووه‌وانان له‌ به‌ربانگ و پارشێودا له‌ بری خواردن و خواردنه‌وه‌ پڕ شه‌كره‌كان له‌ به‌ربانگ و پارشێودا قه‌یسی بخۆن كه‌ هه‌م هه‌رسكردنی ئاسانه‌ و هه‌میش وا ده‌كات هه‌ست به‌تێری بكه‌ن".

ئەوەشی وتووە "قه‌یسی ده‌بێته‌ هۆی شكاندنی به‌رهه‌ڵستی ئیسنولین به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆمی به‌رزه‌ رێگه‌ له‌ دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و سه‌ر له‌ گێژه‌وه‌ هاتن ده‌گرێت له‌ ره‌مه‌زاندا".

ناوبراو ئەوەشی وتووە، قەیسی جگە لەوەش چەندین سودی خۆراکی تری هەیە کە وا دەکات ڕۆژووەوان هەست بە تەندروستییەکی باش بکات.