سەردێڕ:

توێژینەوە؛ ئەو پیاوانەی کەچەڵن سەرنجڕاکێشترن

فۆتۆ: 
2019-05-10

30558 جار خوێندراوەتەوە

وێڕای ئەوەی زۆرێك لە پیاوان کێشەی ڕووتانەوەی قژ و کەچەڵبونیان هەیە و وەرینی قژیان هەندێك جار دەبێتە هۆی ئەوەی متمانەی کەمتریان بەخۆیان بێت، بەڵام ئەنجامی توێژینەوەیەك ئەوەی خستووەتەڕوو کە کەچەڵی وادەکات پیاوان زیاتر سەرنجڕاکێش بن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سەمای هەواڵی ئاماژەی بەوەکردووە، پسپۆڕێکی بواری قژ و پێست بەناوی ئەلبێرت مانیز ٥٩ بەشداربووی وەرگرتووە، وێنەی چەند پیاوێکی پشانداون بە قژەوە و بە کەچەڵیش.

ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە ئەوەی ئاشکراکردووە، بەشداربووەکان زیاتر سەرنجیان بۆلای پیاوە کەچەڵەکان چووە، بەوە وەسفیان کردوون کە زیاتر پیاوانە و بەشەهامەت دەردەکەون و متمانەیەکی زیاتریان بە خۆیانە.
ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پیاوانەی قژیان ڕووتاوەتەوە کەسانێکن توانای سەرکەوتنیان هەیە و گەورە و تێگەیشتوو دەردەکەون.

لە بەرامبەردا بەشداربووان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو پیاوانەی کە قژیان هەیە کەمتر سەرنجڕاکێشن و لاواز دەردەکەون.
مانیز لەو بارەیەوە وتی: بەگوێرەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەش ئاماژە بەوەکراوە، کەچەڵی یەکێکە لە ئاماژە گرنگەکان کە راددەی سەرکەوتنی کەسەکان دەردەخات.