سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گەنجێک بە کەمتر لە نیو کاتژمێر ١٤ کەسى ڕزگار کرد

فۆتۆ: 
2019-05-09

13378 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، گەنجێک لە کاتی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی حەوت نھۆمی لە باکوری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی چین، ١٤ کەسی لە کەمترین ماوەدا ڕزگار کرد.

 گەنجەکە ناوی لان جۆنزی تەمەن ١٩ ساڵە و شۆفێری بەرزکەرەوەیەک بووە و کاری کردووە لە تەنیشت ئەو باڵەخانەیەی کە ئاگری تێبەربووە.

ھاوکات میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکەدا بەپەلە گەنجەکە (جۆنزی) ڕۆیشتوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە لە نھۆمی سێیەمی باڵەخانەکەدا گیریان خواردبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە ئاگرەکە جۆنزی دایک و کوڕێکی خۆی بینیوە لە نھۆمی سێیەمی باڵەخانەکە لەگەڵ خەڵکی دیکەی باڵەخانەکە گیریان خواردوە و نزیکە بسوتێن.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، گەنجەکە بەپەلە بێ ئەوەی کەس ھاوکاری بکات لە رێگەی بەرزکەرەوەکەیەوە بە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێر توانی ١٤ کەس کە گیریان خواردبوو ڕزگار بکات و کەسێکیش لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەستدا و بەمەش جۆنزی بە پاڵەوانی نەتەوەیی چین ناوی دەرکرد.