سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە پەخشی ڕاستەوخۆدا سیسرکێک بەسەر شانی سەرۆکی وڵاتێکدا سەردەکەوێت

فۆتۆ: 
2019-05-09

7635 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان گرتە ڤیدیۆییەکی ڕۆدریگۆ دوتەرت سەرۆکی فیلیپینیان بڵاوکردووەتەوە، کە لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا سیسرکێک بەسەر شانی سەرۆکدا سەردەکەوێت.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە یاریدەدەرێکی سەرۆک بە خێرایی هەوڵدەدات سیسرکەکە لەسەر شانی دوتەرت لاببات، بەڵام سیسرکەکە بەسەر سنگی دوتەرتدا دەچێتە خوارەوە.

دواتریش سەرۆکی فیلیپین خۆی سیسرکەکە لە خۆی دەکاتەوە و بە گاڵتەکردنەوە دەڵێت، لەوانەیە ئەمە لەلایەن حزبی لیبراڵی ئۆپۆزسیۆنەوە هێنرابێتە ئێرە و دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە ئەوە کاری لیبراڵەکانە!"