سەردێڕ:

لیبیا.. سوپای نیشتیمانی سێ هێرشی کردە سەر بارەگایەکی سەربازیی حکومەتی ویفاق

فۆتۆ: 
2019-05-09

1938 جار خوێندراوەتەوە

هێزی ئاسمانی سوپای نیشتیمانی لیبیا سێ هێرشی کردە سەر بارەگایەکی سەربازیی حکومەتی ویفاق و زیانی زۆری بە بارەگاکەیان گەیاند.

 بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی سوپای نیشتیمانی لیبیا بە فەرماندەیی لیوا خەلیفە حەفتەر سێ هێرشی کردووەتە سەر بارەگایەکی سەربازیی حکومەتی ویفاق.

هاوکات شەوی ڕابردووش هێزەکانی سەر بە حکومەتی ویفاق هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تەڕابلوس کە کەوتووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی حەفتەرەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی ئەلیزێ چاوی کەوت بە فایز سەڕاج سەرۆکی حکومەتی ویفاق لە لیبیا، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی گفتوگۆوە کردووەتەوە.

بەوتەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕوپێکدادانەکانى لیبیا، ٤٤٣ کەس کوژراون و دوو هەزار و ١١٠ ی تریش برینداربوون.

ب.ب