سەردێڕ:

وێنە.. چوار فرۆکەی جەنگی T50ی کۆری رادەستی حکومەتی عیراق دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-05-09

3050 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق رایگەیاند، چوار فرۆکەی جەنگی جۆری (T50)ی کۆری لە کۆتای مانگی ئایار دەگاتە عێراق.

فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکرد، " ژمارەیەکی دیکە فرۆکەی جەنگی جۆری (T50) کە ژمارەیان چوار فرۆکەی جەنگیە و دروستکراوی وڵاتی کۆریای باشورە لە کۆتای مانگی ئایار دەگاتە عێراق".

پێشتریش حکومەتی عێراق بە سێ قۆناغی ژمارەیەکی دیکەی لە هەمان جۆری فرۆکەی جەنگی لە وڵاتی کۆریای باشور وەرگرتووە.

هـ.ع