سەردێڕ:

پێنج رێنمایی بۆ دابەزاندنی کێش بەبێ رێجیمکردن لە رەمەزاندا

فۆتۆ: 
2019-05-08

40819 جار خوێندراوەتەوە

ئایا دەتەوێت کێشی لەشت دابەزێنیت یان دەتەوێت پارێزگاری لە ڕێکی جەستەی خۆت بکەیت، بەڵام لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی شێواز و کاتەکانی نانخواردن لە ئێواران و پارشێو و خواردنی شیرینییەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوویتەوە؟

مانگی ڕەمەزان بە دەرفەتێکی نمونەیی دادەنرێت بۆ دابەزاندنی کێش بە مەرجی جێبەجێکردنی ئەم پێنج ڕێنماییەی خوارەوە:

نانخواردنی پارشێو فەرامۆش مەکە

لەگەڵ ئەوەشدا نانخواردن لە پارشێودا کە بە ماوەیەکی کەم بەر لە خەوتن دەخورێت ئەوەش ڕەنگە کاریگەری هەبێ لەسەر زیادبوونی کێش، بەڵام ئەوە لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا ڕاست نییە، چونکە لە ڕەمەزاندا بەهۆی ئەوەی بە درێژای رۆژ هیچ شتێک ناخورێ و ناخورێتەوە، لەبەرئەوە جەستە پێویستی بە قەرەبووکردنەوەیە، لەبەرئەوەش لە رەمەزاندا تەنها دوو ژەمی نانخواردن هەیە، بێبەشکردنی جەستە لە خواردنی ئەو دوو ژەمە، رەنگە دەرئەنجامی خراپی هەبێ، لەبەرئەوە نەخواردنی ژەمی پارشێو بە رەهایی نابێتە هۆی کێش دابەزاندن.

دەکرێت خواردنی نان یان چەند سەمونێک لەگەڵ هێلکەی کوڵاو یان لەگەڵ ماست لە پارشێودا یارمەتیی کێش دابەزاندن بدات، یان خواردنی نان لەگەڵ کاڵەک و، خواردنی سێو و مۆز.

Related image

کاتژمێری سحراوی

عماد فەهمی، ئەندامی دەستەی راوێژکاری میسڕ بۆ چارەسەری سروشتی کێش دابەزاندن باسی لەوە کردووە، کە دوو کاتژمێر پێش بەربانگ باشترین کاتە بۆ وەرزشکردن، تەنانەت ئەگەر بتوانی یەک کاتژمێریش لەو کاتەدا وەرزش بکەی کاریگەری چوار بەرامبەری لە کاتەکانی تر زیاترە.

بەربانگی نمونەیی

ئێوارەی بەربانگ بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژوون کاتێکە کە بە ئاسانی ناتوانن کۆنترۆڵی خۆیان بکەن لەوەی بە رێژەیەکی دیاریکراو خواردن و خواردنەوە بخۆن، پزیشکانی چارەسەری قەڵەوی پێشنیاز دەکەن لە ژەمەکانی بەربانگدا نابێت زیاتر لە یەک لەسەر چواری مریشکێک یان ماسی یان گۆشتی سور بخورێت، بە واتایەکی تر نابێت زیاتر لە ٢٥٠ گرام بخورێت، لەگەڵ خواردنی ٩٠ گرام برنج.

لەگەڵ ئەوەشدا پزیشکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە بەڕۆژوون لە کاتەکانی بەربانگ زیاتر سەوزە بخورێت لە جێگای خواردنی قورس.

خواردنەوە سحراوییەکان

ناوەندی ئەمریکی بۆ راوێژی ماددە خۆراکییەکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە بەڕۆژوون، تەنها خواردنەوەی ئاو بەس نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی ماددە شلەمەنییەکان لە جەستدا، بەتایبەت لە وەرزێکدا کە کەشوهەوا بەرەو گەرمی دەڕوات، لە دوای نان خواردنی ئێوارە، خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لەگەڵ کەرەوز بە خواردنەوەیەکی باش دادەنرێت کە بە خێرای چەوری جەستە دەسوتێنێت، هەروەها خواردنەوەی کوپێک شیر لە ماوەی شەودا کە ماددەی کالیسۆم و پرۆتینی تێدایە جەستەی پێویستی پێیەتی، هەوەها خواردنی چەند دەنکە خورمایەک لەگەڵ شەربەت بۆ هاوسەنگکردنەوەی شەکر لە جەستدا پێویستە.

شیرینەمەنییەکان

ناوەندی ئەمریکی بۆ راوێژی ماددە خۆراکییەکان ئاماژە بەوە دەکات، باشترە خواردنە شیرینەمەنییەکان لە دوای بەربانگ راستەوخۆ نەخورێت، چونکە هۆکاری زیادبوونی کێشی جەستەیە و هەرسکردنیش دوادەخات، هەروەها هاوسەنگی شەکر لە جەستدا تێکدەدات.

جەختیشکراوەتەوە، باشترین کات بۆ خواردنی شیرینەمەنییەکان دوو یان سێ کاتژمێر دوای بەربانگە، ئەوەش نابێت بە ڕێژەیەکی زۆر بێت.

هـ.ع