سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. نەهەنگێك مۆبایلی گەشتیارێكى لەناو ئاوێکدا گەڕاندەوە

فۆتۆ: 
2019-05-08

7417 جار خوێندراوەتەوە

نەهەنگێك یارمەتی گەشتیارێكی دا کە لەسەر یەکێك لە بەلەمە گەشتیارییەکان بووە لە نەرویج و مۆبایلەکەی کەوتووەتە ئاوەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو نەهەنگە سپییە توانی مۆبایلەکە بگرێتەوە بەر لەوەی بچێتە قوڵایی ئاوەکەوە و گەڕاندوویەتییەوە بۆ لای ئەو گەشتیارانەی لە بەلەمەکەدان.

نەهەنگەکە چووەتە قوڵایی ئاوەکەوە و مۆبایلەکەی بە دەمی گرتووەتەوە، دواتر ڕاستەوخۆ گەڕاندییەوە و دای بە دەستی ئەو گەشتیارەی مۆبایلەکەی لێکەوتووە.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێك لە بەکارهێنەران وتیان دەکرێت ئەم نەهەنگە فێرکرابێت لەسەر گرتنەوەی شتەکان و گەڕاندنەوەی بۆ گەشتیارەکان.