سەردێڕ:

وێنە.. تا ئێستا حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهانت بەمشێوانە بینیوە؟

فۆتۆ: 
2019-05-08

29754 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشدا بە بەکارهێنانی سۆفتوێری سێ دووریی، حەوت دروستکراوە سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان زیندووکراونەتەوە.

ماڵپەڕی "بەدجێت دایرێکت" چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا حەوت سەرسوڕهێنەرە دێرینەکەی جیهانیان دووبارە بە شێوەی دیجیتاڵ دروستکردووەتەوە و توانیویانە دیمەنە ڕەسەنەکانیان نیشانبدەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، تەنها یەکێک لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان لە بارێکی باشدا ماوەتەوە، هەموو ئەوانەی تر بەهۆی جەنگ و ڕووخانی نەتەوەکان و ڕووداوی سروشتییەوە لەناوچوون.

بۆ بەرهەمهێنانی وێنەکان کۆمپانیای بەدجێت دایرێکت وێنەکانی ئێستای هێناوە و بەراوردی کردووە بەو شێوانەی کە بەلای کۆمپانیاکەوە شێوەی ڕەسەنی حەوت سەرسوڕهێنەرەکە بوون لە ڕابردوودا.

لە وێنەکاندا دیارە، هەریەکە لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکە بە سێ ڕەهەندی لە ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان دروستدەبنەوە، وەکو ئەوەی تازە دروستکرابنەوە.