سەردێڕ:

ڤیدیۆی ئەو دزەی لە ترەمپ دەچێت لەکاتی بڕینی دوکانێکی خشڵدا

فۆتۆ: 
2019-05-07

17549 جار خوێندراوەتەوە

کامێراکانی چاودێری شاری بریزبنی ئوستراڵی ڤیدیۆی دزێکی تۆمارکردووە کە شوشەی دوکانی خشڵ و ئاڵتوون دەشکێنێت و شتەکانی دەبات، ئەو دزە ماسکێکی لەسەر کردووە کە لە شێوەی دۆناڵ ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەچێت.

لە هەواڵێكدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردوە، پۆلیسی کونزلاندی ئوستراڵی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئەو دزە دەرکەوتووە کە لە ترەمپ دەچێت و بە چەکوشێك شوشەکە دەشکێنێت و دواتر بە قاچی دەکێشێت بە شوشەکەدا تا بگات بە خشڵەکان و بیاندزێت.

لە گرتە ڤیدیۆیەکی دیکەدا ئەم دزە کە لە ترەمپ دەچێت دەرکەوتووە کە ئامێری ئەلکترۆنی لە دوکانێك دەدزێت، لە ساتێکدا ماسکەکەی دەکەوێت و رووخساری خۆی دەردەکەوێت

لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە دزەکە شتەکانی کۆدەکاتەوە و رووخساری بە روونی دەردەکەوێت، ئەمەش وایکرد پۆلیس گرتە ڤیدیۆکە بڵاوبکاتەوە تا خەڵک بیناسنەوە و ئەگەر بینیان زانیاری بە پۆلیس بدەن لەبارەیەوە.