سەردێڕ:

ئەو خۆراکانەی کە تینوێتی کەمدەکەنەوە

فۆتۆ: 
2019-05-07

8058 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاماژە بەو خۆراکانە دەکەن کە لەش شێداردەکەنەوە و هەستی تینوێتی کەمدەکەنەوە، بەهۆی بوونی بڕی پێویستی ئاو لە پێکهاتەیاندا.

ئەمە لیستی بەشێک لەو خۆراکانەن کە تینوێتی کەمدەکەنەوە:

خەیار

پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن %٩٥ی خەیار لە ئاو پێکهاتووە ئەمەش واتە، خەیار باشترین میوەیە بۆ پاراستنی شێداری جەستە، جگە لەم سوودەی خەیار وادەکات ژەهر لە جەستە بکاتە دەرەوە و پێست سافبکات و هەستیاری پێست نەهێڵێت.

ماست

بەگوێرەی ئەوەی %٨٥ی ماست لە ئاو پێکهاتووە،ئەو خۆراکە لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت، جگە لەوەش ماست بەکتریای سوودبەخشی (پرۆبایۆتیک) لە پێکهاتەیدا هەیە ئەوەش هاوکارە لە هەرسکردنی خۆراکدا، ماست بەوە ناسراوە کە چەوری لەش کەمدەکاتەوە، هەروەها ڕێگری لە قەبزی دەکات.

شووتی

شووتی یەکێکە لە میوە پڕئاوەکان کە بە گوێرەی پسپۆڕانی خۆراکی %٩١ی شوتی لە ئاو پێکهاتووە و بەوەش پێداویستی لەش بۆ ئاو پڕدەکاتەوە و تینوێتی کەمدەکاتەوە، جگە لەم سوودە دیارەی شووتی ماددەی لایکۆپین لە پێکهاتەیدا هەیە کە پێست لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەپارێزێت.

برنج

برنج بەجۆرێک ئەگەر کەمخوێ بێت، یەکێکە لەو خۆراکانەی کە لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت چونکە لەدوای کوڵانی بڕێکی باش لەئاو هەڵدەمژێت.

ئاوی گوێزی هیندی

ئاوی گوێزی هیندی یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە یاریزانەکان لەکاتی پشووی نێوان یاریەکانیاندا دەیخۆنەوە بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی گونجاوی پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدایە ئەمەش وایکردووە لەش بە شێداری بهێڵێتەوە و هەستی تینوێتی کەمبکاتەوە.