سەردێڕ:

ئێران بەشێکى ڕێککەوتنى ئەتۆمى هەڵدەپەسێرێت

فۆتۆ: 
2019-05-07

5138 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمارى ئێران پلانى نوێى وڵاتەکەى لە بارەى کشانەوەى ئەمریکا لە رێکەوتنى ئەتۆمى ڕادەگەیەنێت.

میدیاکانى ئێران بڵاویان کردەوە، بڕیارە سبەى چوارشەممە حەسەن ڕوحانى بڕیار لەبارەى ڕێکەوتنى ئەتۆمى ئێران و وڵاتانى پێنچ کۆ یەک بدات و لایەنەکانى بەشدار لە ریکەوتنەکەشى ئاگادارکردووەتەوە، کە لە بەشێک یان کۆى ڕێکەوتنەکە هەڵدەپەسێرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، هەڵپەساردنى پابەندبونەکانى تاران بە ڕێکەوتنەکە و دەستپێکردنەوەى بەشێکى چالاکیە ئەتۆمیەکانى ئێران کە بەپێى ڕێکەوتنەکە ڕاگیراوە، یەکەم هەنگاوى وەڵامدانەوەى ئەو وڵاتەیە بۆ کشانەوەى ئەمریکا لە رێکەوتنەکە.

میدیاکانى ئێران لە سەرچاوەیەکى باڵاى پەیوەست بە چالاکیە ئەتۆمیەکانى ئێران بڵاویان کردەو دەستپێکردنەوەى چالاکیە ئەتۆمیەکان لە چوارچێوەى بڕگەى٢٦ و ٣٦ و ٣٧ ى ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە دەبێت.

بەپێى ئەو سێ بڕگەیەى سەرەوە ئەگەر هاتوو یەکێک لەو لایەنانەى ڕێکەوتنى ئەتۆمى واژۆکردوە کشایەوە یان پابەند نەبوو، ئەوا کێشەکە ڕەوانەى لیژنەیەکى هاوبەشى نێودەوڵەتى و ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى دەکرێت بۆ چارەسەرکردنى.

پێشتر و لە ئابى ٢٠١٧ سەرۆکى ڕێکخراوى وزەى ئەتۆمى ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە لە ڕێکەوتنى ئەتۆمى ئەوا وڵاتەکەى لە ماوەى پێنج ڕۆژدا دەست دەکاتەوە بە پیتاندنى یۆرانیوم بە رێژەى لەسەدا ٢٠.

ب.ب