سەردێڕ:

سوید لە بارەی خواردنی خورمای ئێرانییەوە هۆشداریی دەدات

فۆتۆ: 
2019-05-07

46072 جار خوێندراوەتەوە

دەزگا تەندروستییەکانی سوید هۆشداریی لە خواردنی خورامای ئێرانی دەدەن و هاووڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە کە خۆیان لە خواردنی ئەو جۆرە خورمایە بپارێزن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سوید لە ڕاگەیاندراوێکی تەندروستیدا هۆشداریی داوەتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە خۆیان لە خواردنی خورمای ئێرانی بپارێزن.
لە ماڵپەڕی فەرمی دەزگای تەندروستیی سویددا ئەوە خراوەتەڕوو "لە دوو مانگی ڕابردوودا نۆ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەر لەجۆری Hepatitis Aتۆمارکراون و هەشت حاڵەتیان یەکلایی بووەتەوە".

حاڵەتەکان لە حەوت هەرێمی جیاوازی سوید تۆمارکراون، ئەو کەسانە بەشێوەی ڕۆژانە خورمای ئێرانییان خواردووە، پێشتریش هەمان نەخۆشی لە دانیمارک لەساڵی ٢٠١٨بەهۆی خورمای ئێرانییەوە بڵاوبووبوەوە و چەند حاڵەتێکی تووشبوون بەو نەخۆشییە تۆماکران.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە، بەتەواویی یەکلایی نەبووەتەوە، هیچ جۆرێکی تایبەت دەستنیشان نەکراوە کە هۆکاری ئەو نەخۆشییەبێت، بەڵام هۆشداریی دراوەتە هاوڵاتیان خۆیان لە خواردنی خورمای ئێرانی بەدووربگرن.