سەردێڕ:

شێلادزێ.. ئۆتۆمبێلێک زیاتر لە ٥٠ هەزار دۆلار سزای لەسەرە

فۆتۆ: 
2019-05-07

77121 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئامێدی، نیهاد ئورەماری

لە سنوری ناحیەی شێلادزێ ئۆتۆمبێلێک ٦٠ ملیۆن دینار (پێنج دەفتەر دۆلار) وەکو سەرپێچی لەسەرە.

عەرەفات مستەفا خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکەی جۆری پیکابە و مۆدێلی ٢٠٠٦ ژمارەی کاتییە و هەتا ئێستا تۆمارنەکراوە، لەبەر ئەوە سزاکانی گەشتووە بە زیاتر لە ٥٠ هەزار دۆلار و مانگانە ٥٠٠ هەزار دیناری وەکو سزا دەچێتەسەر.

دەشلێت، هیوادارم حکومەتی هەرێم چارەسەرێک بۆ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دانێت و بە فەرمی تۆماریان بکات.

هاوکات، ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هەتاکو سەرجەم ئەو پارەی وەکو سەرپێچی لەسەریەتی نەیداتەوە بە فەرمی تۆمار ناکرێت.