سەردێڕ:

هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ دووبارە دەکرێتەوە

دواى داواکارییەکى ئاکەپە
فۆتۆ: 
2019-05-06

3720 جار خوێندراوەتەوە

دامەرزاوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاری ھەڵوەشاندنەوە و دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستەنبوڵی دەرکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ (٦ی ئایاری ٢٠١٩) دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دامەزراوەکە، بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکانى پێشووى هەڵبژاردنى شارەوانى ئیستەنبوڵ و دووبارەکردنەوەى دەرکرد.

هاوکات، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ٢٣ی حوزەیرانی ئەمساڵی وەکو رۆژی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ دیاری کرد.

بڕیارەکەى دامەزراوەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا دواى داواکاری ئاکەپە دێت کە داواى دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى شارەوانى ئیستەنبوڵى کردبوو.

لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاری ئەمساڵ، لە شاری ئیستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی پارتی گەلی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە بەدەستهێنانی چوار میلۆن و ١٥٩ هەزار و ٦٥٠ دەنگ (٤٨.٨٠%)  بووە براوەی هەڵبژاردنەکان و سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستەنبوڵی بەدەستهێنا و لە بەرامبەردا بیناڵی یڵدرم کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان بە بەدەستهێنانی چوار ملیۆن و ١٣٠ ھەزار و ١٩٠ دەنگ ( ٤٨.٤٨ ٪)‏ سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستەنبوڵی لەدەستدا.

٣١ی مانگی ڕابردوو لە تورکیا ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەچوو پرۆسەکەش ناکۆکی حزبەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە و داواکرا لە چەند شارێک دەنگەکان ھەژمار بکرێنەوە.