سەردێڕ:

سوودەکانی ڕۆژووگرتن بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی

فۆتۆ: 
2019-05-06

3499 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە پسپۆڕانی بواری تەندروستی دەڵێن، خۆگرتنەوە لە خۆراک دەکرێت ڕێگری لە هەندێک کێشەی تەندروستی بکات و سوودی بۆ تەندروستی دەروونی هەبێت.

لەوبارەیەوە کلێر ماهی پسپۆڕی خۆراکی بە ماڵپەڕی جەزیرەی وتووە، "ڕۆژوو گرتنم دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی ڕیخۆڵە و بەهێزکردنی ناوپۆشەکەی، هەروەها ئەگەری هەیە ببێتە هاندانێک بۆ پڕۆسەی   autophagy  کە بەهۆیەوە خانەکان خۆیان لە ماددە زیان بەخش و تەنۆچکە زیانبەرکەوتووەکان پاکدەکاتەوە".

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان ڕۆژووگرتن و تەندروستی  دەرونیش کردووە و وتوویەتی، بەڕۆژووبوون دەبێتە هۆی دەردانی پڕۆتینی (بی سی ئێن ئێف) لە مێشکدا، ئەو پڕۆتینەش خانەکانی مێشک دەپارێزێت و ئەگەری توشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە، هاوکات مەترسی توشبوون بە خڵەفانیش کەمدەکاتەوە.

مایکڵ مۆسڵی پسپۆڕی خۆراکی لە دیکۆمێنتاریەکیدا کە بەناوی (بخۆ، بەڕۆژووبە و زیاتر بژی) ئاماژە بە کاریگەرییەکانی ڕۆژووگرتن دەدات و دەڵێت، توێژەران ئەوەیان سەلماندووە، ڕۆژووگرتن ئەگەری توشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک.

ئەو پسپۆڕە وتووشیەتی، پەیوەندی لە نێوان ڕۆژووگرتن و باشبوونی خەو دەرکەوتووە.

پسپۆرەکە هانی کەسانی ناموسڵمانیشی داوە، ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خۆیان لە خواردن بگرنەوە لەپێناو تەندروستییەکی باشتردا.