سەردێڕ:

سودە سەرسوڕهێنەرەکانى ناوکى شوتى

فۆتۆ: 
2019-05-06

7804 جار خوێندراوەتەوە

ناوکى شوتى چەندین پێکهاتەى سودبەخشى تێدایە بۆ مرۆڤ لە ڤیتامینەکانى کۆمەڵەى B وترشە ئەمینیەکان و چەوریە سودبەخشەکان.

شوتى یەکێکە لە میوە هاوینیەکان و زۆربەى مرۆڤەکان ئارەزوى دەکەن بەتایبەتى لە وەرزى هاوین یان مانگى ڕەمەزان، بەڵام ناوکەکەى کە سودێکى سەرسوڕهێنەرى هەیە خێرا فڕێ دەدرێت.

پێگەى وێب تبى تەندروستى بڵاویکردۆتەوە، ناوکى شوتى پێکهاتەیەکى بەرزى خۆراکى گرنگى تێدایە کە زۆر سودى هەیە بۆ مرۆڤ و ڕێژەیەکى زۆرى ڤیتامینەکانى کۆمەڵەى B وترشە ئەمینیەکان و چەوریە سودبەخشەکانى تێدایە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، سەرچاوەى کالۆریە، چونکە پیاڵەیەک ناوکى شوتى وشککراو یان برژاو نزیکەى ٦٠٠ کالۆرى تێدایە.

 

سودێکى دیکەى ناوکى شوتى بەهۆى بوونى ترشى ئەمینیەوە هەستى سێکسى باش دەکات بەتایبەت بۆ ئەو پیاوانەى کێشەى سۆز وخۆشەویستیان هەیە.

هەروەها ناوکى شوتى بەهۆى دەوڵەمەندى بە مەگنسیۆم سودى زۆرى بۆ ئیسکى مرۆڤ هەیە بەتایبەتى بەهێزکردنى ئێسک و پاراستنى لە شکان و لاوازبوون و پوکانەوەى ئێسک (ئێسکە نەرمە).

جگە لەو سودانە ناوکى شوتى رێژەیەکى زۆر ترشى ئۆمێگا 3 ى تێدایە کە ئەگەر ڕۆژانە بڕێکى لێ بخورێت ئەوا تەندروستیەکى باش و جوان بە ڕوخسار دەبەخشێت و پارێزگارى لە تەڕى ڕوخسار دەکات و زیپکەى گەنجان لەناودەبات و ڕێگردەبێت لەدەرکەوتنیشى.

ب