سەردێڕ:

حەوت رێنمایی بۆ رزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی دەم لە رەمەزاندا

فۆتۆ: 
2019-05-06

21645 جار خوێندراوەتەوە

بۆنی ناخۆشی دەم زۆر کات بەهۆی ئەو بەکتریایانەوە دروستدەبێت کە لە دەمدا کۆدەبنەوە و بۆ رزگاربوون لەم کێشەیەش دەتوانن سوود لەم چەند رێنماییە وەربگرن.

لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا %٩٠ی بۆنی ناخۆشی هەناسە لە ناو دەمەوە دروستدەبێت بەڵام %١٠ی حاڵەتەکانی دیکە لە لەوزەتێنەوە دروستدەبن، هەروەها هەندێك نەخۆشی دەبنە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی هەناسە لەوانەش کێشەی گەدە.

ماڵپەڕی "سپوتنیك"ی عەرەبی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە حەوت رێنمایی گرنگ کردووە بۆ رزگاربوون لە بۆنی نەخۆشی دەم لە رەمەزاندا، بەم جۆرە:

١. پارشێو پاش نان خواردن و بەیانی کە هەستای لە خەو ددانت و ناودەم و زمانت بەباشی بشۆ.

٢. لە پاش رۆژوو شکاندن ئاو زۆر بخۆرەوە، چونکە ئەگەر دەم وشك بێت خانە مردوەکان و بەکتریا کەڵەکەبووەکانی ناودەم لەسەر زمان و پوك کۆدەبنەوە و بۆن دروستدەکەن.

٣. دووربکەوەرەوە لە جگەرەکێشان چونکە کێشەکانی ددان و پوك زیاد دەکات و دەبێتە هۆی زیادبوونی بۆنی ناخۆشی دەم.

٤. ئەو خواردنانە مەخۆ کە رێژەی شەکریان زۆرە، چونکە شەکر خواردن بە بەکتریا دەدات و دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم، هەروەها سیر و پیاز و بەهارات کەمبکەرەوە.

٥. خواردنەوەی قاوە کەمبکەرەوە چونکە بۆنێکی بەهێزی هەیە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەمێنێتەوە ودەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنی نەخۆشی دەم.

٦. خواردنی زۆر مەخۆ و هەوڵبدە خواردنەکان بەش بکەیت و بە چەند جارێك بیخۆیت بۆ ئەوەی لە کێشەکانی هەرسکردن و ئاوسانی سك و غازات بەدووربیت.

٧. مەعدەنوسی تازە بخۆ چونکە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی بۆنی دەم، هەروەها پرتەقاڵ و لیمۆ زۆر بخۆ کە وادەکەن لیکە رژێنەکان چالاکتر بن.

ژ.ن