سەردێڕ:

ئیسرائیل و حەماس ئاگربەستیان ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2019-05-06

1689 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکى فەلەستین ڕایگەیاند، بە نێوەندگیرى میسر، ڕێکخراوى حەماس و ئیسرائیل ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە بۆ کۆتایهاتنى گرژى و توندوتیژیەکانى ئەم دواییە.

ئەبو موجاهید بەریم وتەبێژى لیژنەى بەرگرى میللى کە باڵى چەکدارییە لە غەزە ڕایگەیاند، لەبەرە بەیانى ئەمڕۆ دووشەمەوە بەسەرکەوتویى ئاگربەستەکە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

هاوکات سوپاى ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕایگەیاند، دەستیکردووە بە هەڵگرتنى ئەو بەربەستانەى بە ڕووى دانیشتوانى ناوچە سنوریەکانى کەرتى غەزەدا دروستیکردبوو لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بەهۆى هەڵدانى دەیان موشەک لەو ناوچەیەوە بەئاڕاستەى ئیسرائیل.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا ٢٥ کەس کوژراون و ١٥٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

بـ ، ب