سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-05-06

70598 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەو وەزارەتە دابەشدەکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (٦ی ئایاری ٢٠١٩)  موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەو وەزارەتە دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە وابریاربوو دوێنێ دەست بەدابەشکردنی موچە بکرێت بەڵام وەزارەتی دارایی بە بیانوی ئامادەنەبوونى لیستەکان دوێنێ موچەى دابەشنەکرد.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٢ی ٢٠١٩یە و سێیەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

هـ،ڕ