سەردێڕ:

​مۆسکۆ.. فڕۆکەیەک لە کاتی نیشتنەوە گریگرت و ٤١ سەرنشین گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-05-06

4482 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی شاری مۆسکۆ پایتەختی روسیا، گریگڕت و بەو ھۆیەوە ٤١ سەرنشین گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی روسیا بڵاوبوونەتەوە، فڕۆکەیەکی جۆری SSJ-100 کە سەر بە کۆمپانیای Rus Aeroflot لە فڕۆکەخانەی شەرەماتیۆڤۆ  فڕیوە و ماوەیەک کەم لە فڕین بۆ نیشتنەوەی بەپەلە گەڕاوەتەوە فڕۆکەخانە. 

لەکاتی نیشتنەوەی بەپەلە، بەشی پشتەوەی ئەو فڕۆکەیە گڕی گرتووە و لە ناوەڕاستی رێڕەوی نیشتنەوە فڕۆکەخانە راوەستا، دواتریش سەرنشینەکان بەپەلە دەرھێنران. 

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی رووس تاس، ٤١ کەس لە کۆی گشتی ٧٣ گەشتیار و پێنج کارمەندی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆمپانیای Aeroflot بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە بزوێنەرەکەیدا، فڕۆکەکە گڕی گرتووە.