سەردێڕ:

دوشی گەرماو چ زیانێکی بۆ تەندروستیی هەیە؟

فۆتۆ: 
2019-05-06

48991 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی زانایان، ژمارەیەکی زۆر بەکتریای مەترسیدار و زیانبەخش لە کونیلەکانی دوشی گەرماودا دەمێننەوە و لەکاتی خۆشۆردندا لێوەی دێنە دەرەوە، ئەم بەکتریایانەش ئەگەری هەیە ببنە هۆی تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی مەترسیدار.

توێژەران لە ئەمەریکا و ئەوروپا بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە و پشکنینیان بۆ ٦٥٠ نمونەی ئەو دوشانە کردووە، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ژمارەیەکی زۆر بەکتریا لەو دوشانەدا هەن.

کاتێك دوش پڕدەبێت لە هەڵمی ئاو، ئەو بەکتریایەی لە ناویدایە بە هەوادا بڵاودەبێتەوە، لەو کاتەشدا بە ئاسانی دەچێتە هەناسەوە و دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەناسەتەنگی، دابەزینی کێش و هەستکردن بە شەکەتی و ماندوێتی.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردوە، هەڵمژینی ئەم بەکتریایە لەکاتی ئاساییدا نابێتە هۆی تووشبوون بە کێشەی تەندروستیی گەورە، بەڵام بۆ ئەو کەسانە دەبێتە کێشە کە سیستمی بەرگرییان لاوازە.

توێژەران ئاگاداریی ئەوەیان داوە کە ئەو دوشانەی بە کانزا داپۆشراون زیاتر بەکتریایان لەسەر کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەو دوشانەی کە بە پلاستیك داپۆشراون زیاتر پارێزەرن بۆ تەندروستیی.


ژ.ن