سەردێڕ:

ڕابەری ئێران و سیستانی سێشەممەیان کرد بە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان

فۆتۆ: 
2019-05-05

5181 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران و عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق ڕایانگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە.

لەوبارەیەوە نوسینگەی عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە "بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نەتوانراوە مانگ ببینرێت، بۆیە سبەینێ دووشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە."

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی سێشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە مانگ ببینرێت، بۆیە ڕۆژی سێشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لە بەشێکی زۆری وڵاتانی ئیسلامی بڵاوکرایەوە، بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە مانگ ببینرێت، ئەمڕۆ تەواوکەری مانگی شەعبانە و سبەینێ دووشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانە.

ع.م