سەردێڕ:

نانسی پیلۆسی: مەترسی ڕادەستنەکردنی دەسەڵات لەلایەن ترەمپەوە هەیە

فۆتۆ: 
2019-05-05

3983 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، مەترسی ئەوە هەیە دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی ٢٠٢٠ دەسەڵات ڕادەستى سەرۆکى دوای خۆی نەکات، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بە جیاوازییەکی کەم بدۆڕێت.

ڕۆژنامەی زە تایمزی ئەمریکا لە زاری نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەرانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، مەترسی ئەوە هەیە دۆناڵد ترەمپ دۆڕان قبوڵنەکات ئەگەر جیاوازییەکان لە هەڵبژاردندا کەمبێت .

ئەوەشی وتووە، پێویستە ئەمریکا هەر لە ئێستاوە ئامادەباشی بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەو مەترسیە کە ئەگەری ڕوودانی هەیە،

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، چونکە  پێشتر ترەمپ لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ناو کۆنگرێسدا لە ساڵی ٢٠١٨ ویستوویەتی کێشە دروستبکات و سەرکەوتنى دیموکراتەکان قبوڵنەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەمیشە ترەمپ دوای هەڵبژاردەکانی ئەمریکا رەخنەى گرتووە لە پرۆسەکە و وتوویەتی پێشێلکاری تێدابووە و دەنگێکى زۆر بە ساختە هەژمارکراوە.