سەردێڕ:

بەم ڕێنماییانە لە ڕەمەزاندا تەندروستیت بپارێزە

فۆتۆ: 
2019-05-05

4334 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا پێویستە ئەو کەسانەی کە بەڕۆژوو دەبن گرنگی بە کۆمەڵێك رێنمایی خۆراکیی بدەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ حاڵەت و کێشەیەکی تەندروستیی نەبن و ئەو مانگە بە تەندروستییەکی باشەوە تەواو بکەن.

بۆ ئەو مەبەستەش ماڵپەڕی عەرەبییە ئاماژەی بە گرنگترین شەش رێنمایی کردووە بۆ باشترکردنی تەندروستی لە مانگی رەمەزاندا، بەم جۆرە:

١لەکاتی هاتنە دەرەوە لە ماڵەوە هەوڵبدە راستەوخۆ نەچیتە بەردەمی خۆر، هەروەها جلوبەرگی فێنك و رەنگی کراوە هەڵبژێرە و چەتر هەڵبگرە بۆ بەرخۆر.

٢بە ئاوی سارد خۆت بشۆ بۆ ئەوەی فێنك ببیتەوە.

٣لەکاتی رۆژوو شکاندندا شۆربایەک بخۆرەوە کە زۆر گەرم و زۆر سارد نەبێت، هەروەها نابێت بە ئاوی سارد یان خواردنەوەی گازی رۆژوو بشکێندرێت.

٤لەماوەی رۆژووشکاندن و پارشێودا هەوڵبدە سێ لیتر ئاو بخۆیتەوە بەجۆرێك ئاوەکە دابەش بکە و بە چەند جارێك بیخۆرەوە.

٥دووربکەوەرەوە لە خواردنی ترشیات و خواردنی تیژ و پڕ بەهارات چونکە مەترسییان لەسەر تەندروستیی پێست و قژ دەبێت، لەجیاتی ئەوە زەڵاتەی سەوزەوات بخۆ.

٦. دووربکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی چونکە زیانی زۆری بۆ جەستە دەبێت و لەجیاتی ئەوە شووتی و کاڵەك  و میوە جیاوازەکان بخۆ.