سەردێڕ:

وێنە.. پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانی گەورە ​لەبەر باڵندەیەک ڕاگیرا ​​

فۆتۆ: 
2019-05-05

4424 جار خوێندراوەتەوە

باڵندەیەکی ئوستراڵی کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، بووە هۆی وەستاندنی پڕۆژەی دەرهێنانی خەڵوز کە لەلایەن کۆمپانیای "ئادانی" لە ویلایەتی کوینزلاند جێبەجێدەکرا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینتەرناشناڵ نیوز ئاماژە بەوەکراوە، کاربەدەستانی ئەو ویلایەتە رێگەیان لەو کۆمپانیا هیندییە گرتووە کە بەردەوام بن لەسەر کارەکانیان کە هەوڵیان دەدا ٢٧ ملیار تەن لە غەڵوز دەربهێنن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکەن و رێگە لە لەناوچوونی بگرن.

حکومەتی ئەو ویلایەتە بڕیاریدا قوربانی بەو پڕۆژە گەورەیە بدات بۆ پارێزگاریکردن لە مانەوەی ئەو باڵندە دەگمەنە بچوکە کە درێژییەکەی ١٠ سانتیمەتر دەبێت.

ژمارەی ئەم باڵندە دەگمەنە کە تەنها لە کوینزلاند دەژی لە چەند ساڵی رابردوودا بە رێژەی %٨٠ کەمی کردووە، هۆکاری کەمبوونەوەشی بۆ زیادبوونی ناوچەکانی نیشتەجێبوون دەگەڕێتەوە لەو ناوچانەی کە ئەم باڵندەیەی تێدا دەژیا.

الحسون ذو الرقبة السوداء المهدد بالانقراض