سەردێڕ:

ڤەنزوێلا.. هیلیکۆپتەرێکى سەربازى کەوتە خوارەوە

فۆتۆ: 
2019-05-05

1489 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى ڤەنزویلا ڕایگەیاند، هیلیکۆپتەرێکى سەربازى لە کاراکاسى پایتەخت کەوتووەتە خوارەوە و تەواوى سەرنشینەکانى گیانیان لەدەستداوە.

 لە ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى بەرگری ئەو وڵاتەدا هاتووە، هیلیکۆپتەرەکە لە کاتى فڕین لە کاراکاسەوە بەرەو ولایەتى کویدس لە ناوەڕاستى وڵات کەوتووەتەخوارەوە و تەواوى سەرنشینەکانى کە حەوت کەس بوون گیانیان لەدەستداوە.

باسى لەوەشکردوە، فڕینی هیلیکۆپتەرەکە بەمەبەستى بەشداریکردن بووە لە نمایشێکى سەربازى و تائێستاش هۆکارى کەوتنەخوارەوەى نەزانراوە.

کەوتنەخوارەوەى هیلیکۆپتەرەکە لە کاتێکدابووە ڕۆژى شەممە نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکى ڤەنزویلا سەردانى ویلایەتى کویدیسى کردووە بۆ بەشداریکردن لە ئامادەکاریەکانى سوپاى ئەو وڵاتە بۆ هەر ڕووبەڕووبونەوەیەکى هەڕەشەکانى ئەمریکا.

سەرۆکى ڤەنزویلا ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە هەوڵى ئەنجامدانى کودەتا بە پاڵپشتیکردنى خوان گایدۆ سەرکردەى ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە.

ب.ب