سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-05-05

80600 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەو وەزارەتە دابەشدەکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە (٥ی ئایاری ٢٠١٩)  موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەو وەزارەتە دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٢ی ٢٠١٩یە و سێیەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

هـ،ڕ