سەردێڕ:

کوڕێك بەهۆی مل تەقاندنەوە تووشی کێشەی تەندروستیی مەترسیدار بوو

فۆتۆ: 
2019-05-05

47815 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتییەکی دانیشتووی ئەمریکا بەهۆی تەقاندنی ملەوە تووشی جەڵتەی مێشک بوو.

جۆش هادەر لە ویلایەتی ئۆکلاهومای ئەمریکا پاش چەند خولەکێك لە تەقاندنی ملی هەستی بەوە کردووە کە تووشی زیانی جەستەیی گەورە بووە و ئاماژەی بەوەکردووە، "لەو ساتەی کە گوێم لە دەنگی تەقینی ملم بوو چیتر هەستم بە لای چەپی جەستەم نەکرد، ویستم هەستمە سەر پێ تا پارچەیەك سەهۆڵ بێنم کەچی نەمدەتوانی بە ڕێگەدا بڕۆم."
پاش ئەوەی کە هادەر گەیەنرایە نەخۆشخانە، پسپۆڕان چەند پشکنینێکیان بۆ ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی هۆکاری حاڵەتەکەی و بۆیاندەرکەوت بەهۆی تەقاندنی ملییەوە دەمارێکی پچڕاوە و تووشی جەڵتەی مێشك بووە.
لەگەڵ ئیفلیجیی مێشکیدا جوڵەی تێكچووە و تووشی کێشە بووە لە بینیندا و ناچاربووە یەکێك لە چاوەکانی دابپۆشێت.
ئەم حاڵەتەی هادەر بووە بە نامەیەکی ئاگادارکردنەوە بۆ هەمووان لەبارەی مەترسیی تەقاندنی مل و، پزیشکان هۆشداری لەبارەی ئەم ڕەفتارەوە دەدەن، چونکە لە ناوچەی ملدا غودەی چالاک و دەماری هەستیار هەیە، کە پەیوەندیی نێوان مێشك و ئەندامەکانی دیکەی جەستە دروستدەکات.

ژ.ن