سەردێڕ:

وەقفى سوننى عێراق: دووشەممە یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانە

فۆتۆ: 
2019-05-04

3365 جار خوێندراوەتەوە

دیوانى وەقفى سوننى عێراق ئاشکرایکرد، سبەی تەواوکەرى مانگى شەعبانە و دوو سبەی دووشەممە یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانە.

دیوانى وەقفى سوننى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێوارەى ئەمڕۆ نەتوانراوە مانگ ببینرێت، بەوەش سبەی یەکشەممە تەواوکەرى مانگى شەعبانە و یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانیش دەکەوێتە ڕۆژى دووشەممەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە تائێستا لە هەرێمى کوردستان یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان دیارینەکراوە و بڕیاریشە کەمێکى دیکە لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا لیژنەى چاودرێریکردنى بینینى مانگ یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان لە هەرێم ڕابگەیەنێت.