سەردێڕ:

وێنە.. فڕۆکەیەک بە ١٤٣سەرنشینەوە کەوتە ناو ڕووبارێکەوە

فۆتۆ: ئەرشیف
2019-05-04

27396 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکى بۆینگ ٧٣٧ پێش نیشتنەوەى لە شارى جاکسۆنفیلى فلۆریدا لە ڕێڕەوەى خۆى لایدا و کەوتۆتە ناو ڕووباری سانت جۆن و لە ڕووداوەکەدا هەموو سەرنشینەکان ڕزگاریان بوو.

کەناڵی بى بى سى بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکى جۆری بۆینگ ٧٣٧، بەهۆی ئەو ڕەشەبا بەهێزەی ڕووی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا کردووە، لە کاتی نیشتنەوەدا فرۆکەوانەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە ڕێڕەوەی نیشتنەوە دەرچووە و کەوتووەتە ناو ڕووبارەوە.

هاوکات میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، لە ڕووداوەکەدا هیچ زیانێکى گیانى نەبووە وتەنها٢٠ سەرنشین بە سوکى برینداربوون.

فڕۆکەکە سەر بە هێڵى کۆمپانیاى میامى بووە و لە گەشتێکدابووە لە گوانتانامۆى کوباوە بەرەو بنکەى سەربازى شارى جاکسۆنفیل لە ولایەتى فلۆریدا.

Image result for florida plane