سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. تیمساحێک هەوڵدەدات لە جەرەسى ماڵێک بدات

فۆتۆ: 
2019-05-04

6744 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی گرتە ڤیدۆیەک، تیمساحێک لە ویلایەتى کارۆلیناى ئەمریکا لە بەردەم ماڵێکدا خۆى بەرزکردۆتەوە و هەوڵدەدات لە جەرەسى ماڵەکە بدات.

کارین ئەلفانۆ کە خاوەنى ماڵەکەیە کاتێک دەرگاى کردۆتەوە تیمساحێکى بینیوە کە درێژیەکەى دوو مەتر بووە.

بەپێى گرتە ڤیدیۆیەکە تیمساحەکە چەند جارێک هەوڵیداوە زیان بە دەرگا و ڕێڕەوى ماڵەکان بگەیەنێت تا بچێتە ژوورەوە، بەڵام نەیتوانیوە.

بەپێى پێگەى فۆکس نیوز دواى ئاگادارکردنەوەی خاوەن ماڵەکە تیمساحەکە دوورخراوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە لە ویلایەتى کارۆلینا هەواڵى بوونى تیمساح زۆربووە وبونەتە سەرچاوەى هەواڵەکان دواى بڵاوبونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆى کە تێیدا تیمساحێکى زەبەلاح کەسێکى کوشتووە کە خەریکى بەخێوکردنی مانگابووە و لە نیسانى ڕابردووشدا تیمساحێکى گەورە لە نێو یاریگایەکى گۆڵفدا بووە لەناوچەى هیاتۆن هید.

ب.ب