سەردێڕ:

وێنە.. مەترسیدارترین ناوچەکانی سەر زەوی

فۆتۆ: 
2019-05-04

46435 جار خوێندراوەتەوە

هەسارەی زەوی چەندین شوێنی مەترسیداری تێدایە کە لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەری هەیە ببنە هۆی گیان لەدەستدانی مرۆڤ.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "Zestradar" ئاماژەی بە ژمارەیەک لە مەترسیدارترین ناوچەکانی سەر هەسارەی زەوی کردووە، کە ئەگەری هەیە ببنە هۆی مردنی مرۆڤ.

-دۆڵی مردن، ئەمریکا (پلەی گەرمی بە ئاسانی دەگاتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزیی و مرۆڤ لەو پلە گەرمییەدا ناتوانێت بژی).

-سێگۆشەی بەرمۆدە، (بە درێژایی مێژوو چەندین فڕۆکە و بەلەم لەو ناوچەیەدا لەناوچوون و دیارنەماون).

-مەلیسوو، کریگزتان (لەم ناوچەیەدا بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ یورانیۆمی تیادا هەڵکەندراوە و پەرەپێدراوە).

-دارستانەکانی ئەمازۆن (ژمارەیەکی زۆر لە مەترسیدارترین ئاژەڵەکانی جیهانی تێدایە).

-گردی سینابۆنگ، ئەندەنوسیا (بورکانێکی تیادایە کە ماوەی ٢٠٠ ساڵە چالاکە و بە بەردەوامی ئەگەری تەقینەوەی هەیە).

-لها دا قوینمادا گراندێ، بەرازیل (چڕترین ناوچەیە لە ڕووی ژمارەی مارەوە، بە دوورگەی مار ناوی دەبەن).