سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-05-04

995 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا بە ٧٠.٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە کرا و نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش٦٢ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.

دوێنێ هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا بە ٧٠.٨٣  سەنت مامەڵەی پێوە کرا و نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش٦١.٨٣ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.

ڕۆژی پینجشەممە ( ٢ی ئایاری ٢٠١٩) نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە و  ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٣دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.

بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی بازاڕی وزەی جیهان، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت یەک دۆلار و ٦١ سەنت هاتووەتە خوارەوە و نرحی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش نزیکەی دوو دۆلار هاتووەتە خوارەوە.

 بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

 جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کردبوو.

 

ع.م