سەردێڕ:

ئێران: پێکدادان لەگەڵ ئەمریکادا لە ئارادایە

لە ناوچەی کەنداو
فۆتۆ: 
2019-05-04

22756 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بە دووری نازانێت لە هەر کاتێکدایە بێت پێکدادانی سەربازی لە نێوان تاران و واشنتۆندا ببێتە ئاراوە.

ڕۆژنامەی "ئیندیپێندنێت"ی بەریتانی لە زاری وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، چاوەرواندەکرێت ئاڵۆزی و ئارامی تایبەت بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە کەنداو و گەروی هومرز  ڕووبدات.

جەواد زەریف ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای پاسدارانی ئێران کۆنترۆڵی کەنارە ئاوییەکانی گەروی هورمزی بەدەستەوەیە، بۆیە زۆر نزیکە لە ئاراستەی هاتوچۆ و تێپەڕبوونی ئەو کەشتانەی کە بە گەروی هورمزدا تێپەڕ دەبن، بۆیە نەبوونی پەیوەندییەکی زیندوو لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا لەو ناوچەیە، زۆر بە ئاسانی ئەگەری پێکدادان هەیە لە هەرکاتێکدا.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا جەواد زەریف ڕایگەیاند، دوودڵییەکان لەوبارەیەوە لە زیادبووندایە، بە تابەت دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆری وڵاتەکەیەوە و تارانیش بە هەمان شێوە فەرماندەیی سەربازی ئەمریکای بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوبرد.

جەواد زەریف پاڵپشتی قسەکانی بەو ڕوداوە هێنایە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٦دا هێزی دەریایی ئێران لە ئاوەکانی کەنداودا ژمارەیەک سەربازی هێزی دەریایی ئێرانی دەستبەسەر کرد، کە ڕەنگە روداوی لەو شێوەیە لە ئێستادا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ببێتە هۆی پێکدادان و شەڕ لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی (٣ی ئایاری ٢٠١٩) عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپاى پاسدارانى ئێران له‌میانى كۆبوونه‌وه‌یەکدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ‌سه‌ربازییه ‌سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاتەکەى ئاماژەى بەوەکرد، پێویستە سەرجەم هێز و یەکە سەربازییەکان لەوپەڕى ئامادەباشیدابن و، بەردەوام لە مەشقى سەربازیدا بن لە ئەگەری هێرشی شەوانەدا.

ئەو لێدوان و هەڵوێستانەی ئێران لەکاتێکدایە، دوێنێ فشار و گەمارۆکانى سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە پێى نایە قۆناغێکى نوێوە و، ئەو هەشت وڵاتەش کە بەخشرابوون مامەڵەى بازرگانیی نەوت لەگەڵ ئێراندا بکەن ماوەى بەخشینەکەیان تەواوبوو.

ع.م