سەردێڕ:

ترەمپ: ئێمە پارێزگاری لە سعودییە دەکەین و ئەوانیش کاڵامان لێ دەکڕن

فۆتۆ: 
2019-05-03

17789 جار خوێندراوەتەوە

ترەمپ ڕایگەیاند، ئێمە پارێزگاری لە سعودییە دەکەین و ئەوانیش کاڵامان لێ دەکڕن، دەشڵێت، لێسەندنی ٤٥٠ ملیار دۆلار لە سعودییە ئاسانتربوو لە پەیداکردنی ١١٣ دۆلار لەلایەن دوکاندارێکى نیویۆرکەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، "دەوڵەتی سعودیە زۆر دەوڵەمەندە و ئێمەش  پارێزگارییان لێ دەکەین و ئەوانیش شتى زیاترمان لێ دەکڕن".

وتیشی، "جارێک پەیوەندیم بە شای سعودییەوە کردووە و پێم وتووە، ئێمە زۆر لەدەستدەدەین بەهۆی بەرگری لە ئێوە و، ئێوەش پارەیەکى زۆرتان هەیە و پێویستە شتى زۆرمان لێ بکڕن."

دۆناڵد ترەمپ لە درێژەى قسەکانیدا دەڵێت، "شا پێی وتم بۆچی پەیوەندیت پێوە کردووم؟ چونکە هیچکاتێک لەم شێوە پەیوەندییەم پێوە نەکراوە لە ئەمریکاوە، منیش پێم وت، لەبەرئەوەى ئەوانەی پێشتر گەمژەبوون و، پێم وت، بە بەهای ٤٥٠ ملیار دۆلار کاڵامان لێ بکڕن و دواتر جێبەجێ بوو."

لە کۆتاییشدا دەڵێت، "بە ئەمانەتەوە پێتاندەڵێم، پەیداکردنی ئەو پارە زۆرە بۆ ئەمریکا ئاسانتربوو لە  پەیداکردنی ١١٣ دۆلار لەلایەن دوکاندارێکى نیویۆرکەوە."

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، لە ماوەی ڕابردوودا و دوای ئەوەى ترەمپ بوو بە سەرۆکی ئەمریکا، سەردانی سعودییەی کرد و دواتر چەندین گرێبەستى لەگەڵ ئەو وڵاتە بە بەهای نزیکەى ٤٥٠ ملیار دۆلار ئەنجامدا.

هـ،ڕ