سەردێڕ:

سوریا هۆشداری دایە تورکیا

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-05-03

5742 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی سوریا هۆشداری دایە تورکیا لە بەردەوامیدان بە داگیرکاری لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و داواشی لە ڕێکخراوە کوردییەکان کرد دڵسۆزی نیشتمان بن، نەک دڵسۆزی دوژمنی نیشتمان، جەختیکردەوە تورکیا با بزانێت دیمەشق سورە لەسەر هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی خاکی سوریا.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی "مەیادین"ی لوبنانی ڕایگەیاند، سوریا ڕێگە نادات بە تورکیا کۆنترۆڵی تەنانەت یەک سانتیمەتری تورکیا بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت تورکیا بزانێت ئەوان ڕێگە نادەن بە مانەوەی گروپە چەکدارەکان لە ئیدلب.

میقداد ڕایگەیاند، بڕیاری سوریایە کە دەبێت هەموو خاکی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ بکاتەوە، بۆیە دەبێت تورکیا ئاگاداری ئەو خاڵە بێت.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی سوریا حەختیکردەوە، پێوستە لەسەر تورکیا ئەوەش بزانێت، بە پشتیوانیکردن لە "تیرۆر" و داگیرکردنی خاکی سوریا ئارامی و ئۆقرەیی بۆخۆی دابین ناکات.

دەربارەی دەسەڵاتی کوردیش لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشێکی باکوری سوریا، فەیسەڵ میقداد وتی "ئەوان بوونەتە داردەستێکی خراپ بە دەستی ئەمریکاوە، بۆیە دەبێت ڕێکخراوە کوردییەکان پابەندی نیشتمانی بن نەک دوژمنەکانی نیشتمان".

ئەو هۆشدارییەی وەزیری دەرەوەی سوریا لە کاتێکدایە، لە ئێستادا پارێزگای ئیدلب ودەوروبەری ئەو وڵاتە کە دەکەوێت بەشی خۆرئاوای سوریاوە، بووتە پێگەیەکی سەرەکی گروپە چەکدارەکان، بەشێوەیەک نزیکەی ٧٠%ی پارێزگای ئیدلب لە لایەن گروپی "تەحریری شام"ەوە کۆنترۆڵکراوە و دیمەشق ئەنکەرە تۆمەتبار دەکات بەوەی پشتیوانی لەو گروپە چەکدارانە دەکات، بۆ ئەوەی سوریا ئارامی بە خۆیەوە نەبینێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا لە کۆنگرەی سوچی ڕوسیا هەریەکە لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەکی ئاگربەست و لە چەک داماڵراو لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلب.

حکومەتی تورکیاش بە هاوکاریی گروپی سوپای سوریای ئازاد، لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازدا بە ناوی "قەڵغانی فوڕات" و "چڵە زەیتون"  لەژێر ناوی لەناوبردنی چەکدارانی داعش و یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە ناو خاکی سوریادا دەستپێکرد و ناوچەیەکی بەرفراوانی لە کانتۆنی عەفرین داگیر کرد.

ع.م