سەردێڕ:

عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی سێ مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد

چارەکی یەکەمی ئەمساڵ
یەکێک لە بەندەرەکانی هەناردەی نەوتی عێراق لەسەر کەنداو
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-05-03

1404 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی بواری وزەی عێراق، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی زیاتر لە ٣١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە، ناوەندی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتیش بە ٦٠ دۆلار و ٤٣ سەنت خەمڵێنراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی ١٩ ملیار دۆلار داهاتی بۆ خەزێنەی حکومەت دابینکردووە.

سۆمۆ لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا عێراق بڕی ١١٣ ملیۆن و ١١١ هەزار و ٤٢٩ بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی بازاڕەکانی وزەی جیهان کردووە، کە بەهۆیەوە بڕی ٦ ملیار و ٣٦٦ ملیۆن و ٦٨٤دۆلار دەستکەوتووە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە ٥٦ دۆلار و ٢٨ سەنت بووە.

لە مانگی شوباتدا بڕی ١٠١ ملیۆن و ٣٨٧ هەزار و ٥٥٩ بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، کە بەهۆیەوە بڕی ٦ ملیار و ١٧٨ ملیۆن و ٨١٨ دۆلار داهاتی بووە.

لەو مانگەدا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە ٦٠ دۆلار و ٩٤ سەنت.

سەبارەت بە مانگی ئازار، وەزارەتی نەوتی عیراق لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بڕی ١٠٤ ملیۆن و ٦٩٦ هەزار و ٨٧٢ بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، لەو بڕەش داهاتی ٦ ملیار و ٧٠٩ ملیۆن و ١٤٠ دۆلاری داهاتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت گلداوەتەوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوت لەو مانگەدا بە ٦٤ دۆلار و ٨ سەنت فرۆشراوە.

بە گوێرەی ئەنجامی داتاکانی ئەو سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵ، عێراق بڕی ٣١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و بەهۆیەوە بڕی ١٩ ملیار دۆلاری داهاتی بووە.

 عێراق یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییەکانی ناو ڕێکخراوی ئۆپیک، کە بە دەوڵەتانی بەرهەمهێنی نەوت ناسراون و، بودجەی گشتیی وڵاتەکەش بە پلەی یەکەم پشت بە داهاتی نەوتی هەناردەکراو دەبەستێت، بە شێوەیەک هەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەیەک لە نرخی نەوتدا کاریگەریی دەبێت لەسەر بودجە و داهاتی عێراق.

 

ع.م