سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-04-30

1037 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧١ دۆلار و ٣١ سەنتە، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٣ دۆلار و ٤٣ سەنت.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی هەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.