سەردێڕ:

ئەمشەو شاسوار عەبدولواحید چەند نهێنییەک دەدرکێنێت

کاتژمێر حەوت و پێنج خولەک
فۆتۆ: 
2019-04-25

22997 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید ئەمشەو کاتژمێر حەوت و پێنج خولەک لە بەرنامەی تاوتوێ چەند نهێنییەک دەدرکێنێت.

ئەمشەو (٢٥ی نیسانی ٢٠١٩) شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە میانی بەشداریکردن لە بەرنامەی تاوتوێ سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ناو نەوەی نوێ چەند نهێنییەک دەدرکێنێت.

بەرنامەی تاوتوێ ئەمشەو کاتژمێر حەوت و پێنج خولەک بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی پەخش دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢١ی نیسان فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق  و چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە ونیگەرانیی خۆیان لە سەرکردایەتی جوڵانەوەکە دەربڕی.

هاوکات دوێنێ چوارشەممە شادى نەوزاد پەرلەمانتارى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەو کەسانەی ناڕازین هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدۆيی ساختەکراویان لێ دەکرێت" و ڕاشیگەیاند، "سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ تۆماردەکەین."