سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ڕەفتارێکی سەیری پاسەوانەکانی کیم جۆنگ ئون لە کاتی گەیشتنی بە روسیا

فۆتۆ: 
2019-04-25

55922 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتووە کە پاسەوانەکانی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور دەرگاکانی ئەو شەمەندەفەرە دەسڕنەوە کە کیم پێی هاتووە بۆ شاری ڤلادیفۆستۆک لە ڕوسیا.

ماڵپەڕی سکای نیوز لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆکی کۆریای باکور بە شەمەندەفەرە بەناوبانگەکەی گەیشتە ئەو شارە ڕوسییە بۆ ئەوەی چاوی بە ڤالادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا  بکەوێت.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، بە ١٠ پاسەوان لە شەمەندەفەرەکە دابەزیون بەر لەوەی بوەستێت، هەندێکیان دەستیان کردووە بە سڕینەوەی ئەو دەرگایەی کە سەرۆکی کۆریای باکوری لێوە دەچێتە دەرەوە.

لە ڕابردووشدا کیم و پاسەوانەکانی ڤیدیۆی جیاواز و سەرسوڕهێنەریان بڵاوبووەتەوە و بووەتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە یەکێك لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتووە کە کیم لە ناو ئۆتۆمبێلێکدایە و پاسەوانەکانی بەپێی ڕادەکەن و بە هاوشانی ئۆتۆمبێلەکە دەڕۆن.

ئەمرۆ یەکەمین دیداری نێوان سەرۆکی روسیا و سەرۆکى کۆریای باکور لەو کاتەی کیم جۆنگ ئۆن لەساڵی ٢٠١١دا دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، لە دورگەی رۆسکی نزیک لە ڤلادیفۆستۆک بەڕێوەچوو.

هـ.ع