سەردێڕ:

کەلار.. دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-04-25

1318 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەلار، گەرمیان حەمەی پور

ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە مەبەستی دامەزراندن لە کەلار گردبووەنەوە.

خوێندکارێک بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، داوا دەکەن دابمەزرێنرێن و ئەوان چەندین ساڵە بێکارن و ساڵانی ڕابردوو بە بیانوی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە دانەمەزرێنراون لە ئێستادا دۆخی ئابوری هەرێم بەرەو باشتربوون دەڕوات و شەڕی داعش کۆتایی هاتووە، دەبێت خوێندکاران دابمەزرێنرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر حکومەت و لایەنی پەیوەندیدارەکان داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکەن، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و گردبوونەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، خوێندکارانی هەرێم ماوەی چەندین ساڵە دانەمەزراون و داوادەکەن دامەزراندنیان بۆ بکرێت بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەگیراوەتە بەر بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری دامەزراندن لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە.

د.ن