سەردێڕ:

ئەمرۆ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-04-25

1180 جار خوێندراوەتەوە

 بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى ڕایگەیاند، بەمەبەستى تاوتوێکردنى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٥ی نیسانی ٢٠١٩) مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە.

ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەى ڕاگەیاندووە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان کۆبونەوەیەکى ئاساییە و تیایدا دوا هەنگاوەکانى پێكھێنانی کابینەى نوێى حكوومەتی هەرێم تاووتوێ دەکرێت.

نزیکەی حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە و تا ئێستاش حزبەکان نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

پێشتر سەعدى پیرە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو پڕۆتۆکۆڵی پێکھێنانی حکومەت لەنێوان ئەو لایەنانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم پێکدەھێنن واژۆدەکرێت.