سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕوویدا

کەسێک بریندار بووە
فۆتۆ: 
2019-04-25

5538 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

لە نزیک شوێنی وەستانی پاسەکانی ناحیەی تازە خورماتوو، بۆمبێکی چێنراو تەقیەوە و  کەسێک بریندار بووە.

 فەرهاد محەمەد، بەرێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی لەکەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە تەنیشت چەمی خاسە و لە نزیک تەنکی فرۆشەکان بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوە.

روونیشیکردەوە، بەهۆیەوە شۆفێری تەکسییەکی هێڵی کەرکوک - تازە خورماتوو بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

دوای رووداوەکانی ١٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ و کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوک لەلایەن حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە، چەندین جار تەقینەوە لەناو شاری کەرکوک و دەورووبەری روویداوە کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک کەس کوژراون و بریندار بوون.