سەردێڕ:

​چەند خۆبەخشێکی نەوەی نوێ لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2019-04-25

30079 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە چەند خۆبەخشێکی نەوەی نوێیان لەشاری سلێمانی دەستگیرکردووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند،  لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند شوێنێک و ژمارەیەک خۆبەخشێکی نەوەی نوێیان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک کەسوکاری ئەو خۆبەخشانە دەڵێن کوڕەکانیان ڕفێندراون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە  لەماوەى ڕابردووشدا دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی چەند جارێکى تر خۆبەخشانى نەوەی نوێییان دەستگیرکردووە و وەک ئەوەى بەرپرسانە نەوەی نوێش ئاماژەى پێدەکەن، ئەو کارانە  بە بێ فەرمانی دادوەر کراون.