سەردێڕ:

مژدە مەحمود: بەستنى کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەى شادى نەوزاد بەپێداگریی سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە

​
مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەى نوێ
فۆتۆ: 
2019-04-24

86849 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ رایگەیاند، بەستنى کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەى دوو پەرلەمانتارەکەى نەوەى نوێ بەپێداگریی سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە و لەو کاتەشدا دەرگا لەسەر پەرلەمانتاران داخراوە.

مژدە مەحمود لە لێدوانێکیدا بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لەکاتى کۆنگرەى رۆژنامەنوسیەکەى شادى نەوزاددا، ویستویانە بچنە شوێنى کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکە بۆ قسەکردن لەگەڵ ئەو دوو پەرلەمانتارە، بەڵام لەلایەن پۆلیسى پەرلەمانەوە رێگریان لێکراوە.

باسى لەوەشکرد، پۆلیسى پەرلەمان پێیان وتوون بەفەرمانى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەبێت کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکە لەکاتى خۆیدا بکرێت.

وتیشى، بۆ یەکەمجارە ئەو هێزە زۆرەیان لە پەرلەمانى کوردستان بینیوە کە بڵاوەى پێکرابێت و بەشێوەیەکى نەشیاو رووبەڕوویان بوونەتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەو هێزەى لە پەرلەمان بڵاوەیان پێکراوە، پاڵیان بە سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەى نوێوە ناوە و بە شێوەیەکی نەشیاو مامەڵەیان لەگەڵ کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ، ئەمڕۆ شادى نەوزاد پەرلەمانتارى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند،"ئەو کەسانەی ناڕازین هەرەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدۆيی ساختەکراویان لێدەکرێت" و  وتیشی، "سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ تۆماردەکەین".

هـ،ڕ