سەردێڕ:

​سەرۆکی کۆریای باکور لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ چوار سەرکردەى لەسێدارەداوە

فۆتۆ: 
2019-04-24

11450 جار خوێندراوەتەوە

کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکى کۆریای باکور لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ چوار سەرکردەى وڵاتەکەیی لەسێدارە داوە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی ژاپۆن و کۆریای باشور بڵاویانکردەوە، لە دوای شکستهێنانی کۆبوونەوەکەى کیم جۆنگ ئۆن و ترەمپ لە ڤێتنام، چوار سەرکردەى کۆریای باکور لە شاری پیۆنگیانگ بە فەرمانی کیم جۆنگ ئون گولـلەباران کراون.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە، زانیارییەکان لە ڕێگەى سەرمایەدارێکەوە، کە سەردانی کۆریای باکوری کردووە، بەدەستهاتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو سەرکردانە تۆمەتبارکراون بە فرۆشتنى زانیاریی هەستیار بە ئەمریکا پێش کۆبوونەوەکەى نێوان هەردوو سەرۆک و، ئەوەش بووەتە هۆی شکستى کۆبوونەوەکە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور بۆ کۆتاییهێنانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریا شکستیهێنا.

هـ،ڕ