سەردێڕ:

ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر: نرخى بەنزین بۆ ٤٥٠ دینار دادەبەزێت

فۆتۆ: 
2019-04-24

11096 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ئومێد چۆمانى

سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر ئاشکرایکرد، بڕیارە بەشەبەنزینى زیاتر بە بەنزینخانە حکومییەکانى هەرێم بدرێت بەوەش نرخى بەنزین لە ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ دینار جێگیر دەکرێت.

عەلی رەشید لە لێدوانێکدا بە دجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، لەڕێگای لیژنەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی پارێزگای هەولێر بۆ گرفتی گرانبوونی نرخی بەنزین لەسەر هێڵن لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەی بەشەبەنزینی زیاتر لە بەنزینخانە حكومییەكان بە هەرێم بدرێت.

وتیشی، بڕیار وایە ڕێژەیەكی زیاترى بەنزین بە بەنزینخانە حكومییەكانی هەرێم بدرێت، ڕاستەوخۆش لەگەڵ ئەمەدا نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانى هەرێم  دادەبەزێت و نرخەكەی لە نێوان ٤٥٠ دینار بۆ ٥٠٠ دینار جێگیر دەكرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا نرخى یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانى هەرێم لەسەرو ٦٠٠ دینارى عێراقییەوەیە و ئەوەش نیگەرانى شۆفێرانى لێکەوتووەتەوە.

ئ.ر