سەردێڕ:

دوای ماوەیەک بێدەنگیی شاسوار عەبدولواحید پەیامێکی بڵاوکردەوە

شاسوار عەبدولواحید ​سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
فۆتۆ: 
2019-04-23

62206 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوای ماوەیەک بێدەنگی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٣ی نیسانی ٢٠١٩) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، "چاوەڕوان بن دوو ڕۆژی تر دێمەوە خزمەتتان و دڵنیابن کە ڕاستگۆیی و ئەخلاقی جوان سەردەکەوێت".

لە پەیامەکەیدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام  بڵاویکردووەتەوە وتوویەتی، "چاوەڕوان بن دوو ڕۆژی تر دێمەوە خزمەتتان هەمووتان دڵنیا بن کە ڕاستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵپاکی سەردەکەوێت، خۆفرۆشی و نامەردی  و نمەکسوێران بێبەهاترین خەڵکانێکن لای کۆمەڵگا".

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ماوەی هەفتەیەکە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە و وەک  خۆی دەڵێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە.

ئەو پەیامەی شاسوار عەبدولواحید لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢١ی نیسان فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق  و چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە ونیگەرانیی خۆیان لە سەرکردایەتی جوڵانەوەکە دەربڕی.